ئیسرائیل چووە نێو سووریا

پاش ئەوەی مینەکانی سەر ڕێگەی خۆیان لە نزیک جۆلان لابرد، هێزەکانی ئیسرائیل بە تانک و زریپۆشەوە چوونە نێو شارۆچکەی عەین نوریە لە دەورووبەری باکووری پارێزگای قەنیترە لە سووریا.

سێشەممە 4ـی ئاداری 2025، هێزەکانی ئیسرائیل بە تانک و زریپۆش کە بەسەریانەوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەبوون، چوونە نێو شارۆچکەی عەین نوریە لە دەورووبەری پارێزگای قەنیترە.

هێزەکانی ئیسرائیل بەر لەوەی بچنە نێو شارۆچکەکەی سووریا، سەرباری ئەوەی ئەو بۆمبە چێندراوانەیان پوچەڵ کردەوە کە بە درێژایی سنووری جۆلان چیندرابوون، بە تێپەڕبوونیان بەو ناوچەیە، چەند بۆمبێک پێیاندا تەقینەوە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، هێزەکەی ئیسرائیل چوونەتە تەل مال لە سنووری ئیدارەی هەردوو پارێزگای دەرعا و قەنیترە و ڕێگەی نێوان ئەو دوو ناوچەیان داخستووە.