34 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپەڕینی گه‌لی كوردستاندا تێ ده‌په‌ڕێت
34 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپەڕینهی گه‌لی كوردستاندا تێ ده‌په‌ڕێت، كه ئه‌مڕۆیان درووست كرد و وەرچەرخانێکی مێژوویی و خواست و پەیامی بەهێزی گەلی کوردستان بوو لە ڕەتکردنەوەی ستەم و داگیرکاری و ژێردەستی و لە ئەنجامی یەکگرتوویی و یەکڕیزی سەرجەم خەڵکی کوردستانی بە گشت پێکهاتەکانیەوە.
توانرا دەسکەوتی مەزن بەدەست بهێنرێت و گەلی کوردستان، ببێتە خاوەنی دامەزراوە دەستوورییەکانی و بۆ داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێت.
مانگی ئادار بۆ گه‌لی کورد پڕە لە ڕووداوی مێژوویی و یاده‌وه‌ری خه‌بات و به‌رخودانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد، ئه‌وا ماوه‌ی نێوان ڕۆژانی 5 تا 21ی ئاداری هه‌موو ساڵێك بۆ دانیشتووانی باشووری كوردستان واتا و تایبەتمەندییه‌كی پڕ شكۆ و پیرۆزی به‌رهه‌می ئه‌و خه‌بات و به‌رخودانه‌ی ھەیە، له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا لە ساڵی 1991 خەڵكی كوردستان له دژی ڕژێمێك ڕاپەڕی، کە ماوەی چەندان ساڵ بوو به به‌كارهێنانی هه‌موو شێوازه‌كانی دڕندایه‌تی دەسەڵاتێکی نامرۆڤانەی ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد په‌یڕه‌و ده‌كرد.
بەر لە راپەڕین هاوپەیمانییەتی لایەنەكانی باشووری كوردستان لە بەرەی كوردستانی گڕوتینێكى بە خەڵكی كوردستان دا و توانرا لە ماوەیەكی كورتدا ته‌واوی شار و شارۆچكەكانی باشووری كوردستان ئازاد بکرێن.
لە 5ـی ئاداری ساڵی 1991، یەکەم نەخشەی ڕاپەڕین داڕێژراو و له هەمان ڕۆژ خەڵك و جەماوەر بە پشتیوانی پێشمەرگەی كوردستان شاری ڕانیە و دەوروبەریان ڕزگار كرد و ده‌ستیان به‌سه‌ر تەواوی داموودەزگا و سەربازگەكانی ڕژێمی بەعسییان داگرت، لەوێوە هەڵمەتی جەماوەر و پێشمەرگە شار و شارۆچكە و ناوچەكانی دیكەی كوردستانی گرتەوە.
سەرۆك مەسعود بارزانییش، كە لە ساڵی 1988دا پێشبینی گۆڕانكاری گەورەی كردبوو، لەگەڵ سەركردەكانی دیكەی سیاسی بەرەی كوردستانی، هاوشانی پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەكانی كوردستان بەشداریی ڕزگاركردنی سەرجەم شار و شارۆچكە و ناوچەكانی كوردستانی كرد، لە داستانی شەڕی كۆڕێشدا سەرپەرشتی میحوەری شەڕەكەی كرد، كە لە ئەنجامدا ڕژێم ناچاربوو داوای گفتوگۆ لەگەڵ بەرەی كوردستانی بكات.
ڕاپەڕین لەڕانیە دەستی پێ‌کرد و بە کۆنترۆڵکردنەوەی کەرکووك لە ڕۆژی 21ـی ئاداری 1991 و كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئاگری نه‌ورۆز له‌و شاره به ئازادی، ته‌ختی دیكتاتۆریه‌تی به‌عسی به‌یه‌كجاری له ته‌واوی خاكی باشووری کوردستان هه‌ڵته‌كێنرا و یه‌كه‌م هه‌ناسه‌ی سه‌ربه‌ستییان هه‌ڵمژی.
ڕاپەڕین بەرهەمی ھەماھەنگی بەرەی کوردستان و خەڵکی کوردستان بوو، وەرچەرخانێكی مێژوویی بوو لە شۆڕشی تێكۆشان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان له دژی سته‌مكاریی شاڵاوەکانی ئەنفال، كیمیاباران، ڕاگواستن و تەعریب، دواى هاتنە کایەی هەلومەرجێكی نێوخۆی و نێودەوڵەتی، لە ساڵی 1991 خەڵكی باشووری كوردستان یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ی راپه‌ڕینی داگیرساند و بەرھەمەكەشی دروستبوونی قەوارەی ھەرێمی كوردستان و دامه‌زراوه ده‌ستووری و شه‌رعییه‌كانی بوو