نێچیرڤان بارزانی: فيدراڵى و كاريگه‌ريى ئه‌مڕۆی کوردستان، بەرهەمی ڕاپەرینە
نێچیرڤان بارزانی جەخت دەکاتەوە "فيدراڵى و ده‌ستکه‌وته ده‌ستوورييه‌كان و ئاماده‌يى و كاريگه‌ريى ئه‌مڕۆی کوردستان" بەرهەمی ڕاپەرینی ساڵی 1991ـی گەلی کوردستانە و بە پێویستیشی دەزانێت هەمووان پێکەوە کار بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌كان بکەن.
چوارشەممە، 05-03-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی 34ـەمین ساڵیادی ڕاپەرین، پیرۆزبایی له "خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و ته‌واوى گه‌لی کوردستان، به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه" کرد.
بە گوتەی نێچیرڤان بارزانی "ڕاپه‌ڕين، وێستگه‌یه‌کی مێژوویی و چاره‌نووسساز و ويستى پۆڵایینی كوردستانييان بوو له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیكتاتۆرى و سته‌مكاریدا. گه‌لى كوردستان به باوه‌ڕێکی پته‌و به دادپه‌روه‌ریی دۆزه‌که‌ی، يه‌كڕيز و یه‌کگرتوو، له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی، شكۆ و دادپه‌روه‌ری، ڕاپهڕى و ده‌رگاى به ڕووی داهاتوویه‌کی نوێ‌دا كرده‌وه. به‌رهه‌می خه‌باتێکی دوور و درێژ و قوربانیدانی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه و گه‌لى كوردستان بوو به‌ره‌و چه‌سپاندنی مافه ڕه‌واکانی له عێراقی نوێ‌دا."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە "فيدراڵى و ده‌ستکه‌وته ده‌ستوورييه‌كان و ئاماده‌يى و كاريگه‌ريى ئه‌مڕۆی کوردستان، به‌ری ئه‌م ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌ن. بۆیه، پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌كان و مسۆگه‌رکردنی مافی نه‌وه‌کانی داهاتوومان، به یه‌کڕیزی، یه‌کگرتوویی و لێکگه‌یشتنى هه‌موو هێز و پێکهاته‌کان ده‌كرێت. دۆخی هه‌رێمی و ئاڵنگارييه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان، له هه‌موومان ده‌خوازێت به گیانی بهرپرسیاريهتيی هاوبه‌شەوە کار بکه‌ین، له وانه‌كانى ڕابردوو فێر ببین و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتيی گه‌له‌كه‌مان بپارێزين."
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ڕاپەرین:
ئه‌مڕۆ به شكۆدارييه‌وه یادی سی و چوار ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕینی ئاداری 1991 ده‌که‌ینه‌وه. به‌م بۆنه‌يه‌وه پیرۆزبایی له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و ته‌واوى گه‌لی کوردستان، به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه ده‌که‌م.
ڕاپه‌ڕين، وێستگه‌یه‌کی مێژوویی و چاره‌نووسساز و ويستى پۆڵایینی كوردستانييان بوو له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیكتاتۆرى و سته‌مكاریدا. گه‌لى كوردستان به باوه‌ڕێکی پته‌و به دادپه‌روه‌ریی دۆزه‌که‌ی، يه‌كڕيز و یه‌کگرتوو، له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی، شكۆ و دادپه‌روه‌ری، ڕاپهڕى و ده‌رگاى به ڕووی داهاتوویه‌کی نوێ‌دا كرده‌وه. به‌رهه‌می خه‌باتێکی دوور و درێژ و قوربانیدانی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه و گه‌لى كوردستان بوو به‌ره‌و چه‌سپاندنی مافه ڕه‌واکانی له عێراقی نوێ‌دا.
فيدراڵى و ده‌ستکه‌وته ده‌ستوورييه‌كان و ئاماده‌يى و كاريگه‌ريى ئه‌مڕۆی کوردستان، به‌ری ئه‌م ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌ن. بۆیه، پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌كان و مسۆگه‌رکردنی مافی نه‌وه‌کانی داهاتوومان، به یه‌کڕیزی، یه‌کگرتوویی و لێکگه‌یشتنى هه‌موو هێز و پێکهاته‌کان ده‌كرێت. دۆخی هه‌رێمی و ئاڵنگارييه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان، له هه‌موومان ده‌خوازێت به گیانی بهرپرسیاريهتيی هاوبه‌شەوە کار بکه‌ین، له وانه‌كانى ڕابردوو فێر ببین و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتيی گه‌له‌كه‌مان بپارێزين.
له‌م بۆنه پيرۆزه‌دا جه‌خت دهكهينهوه كه به‌رده‌وام ده‌بين له کارکردن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه باڵاكانى ڕاپه‌ڕین و خه‌باتی ئاشتییانه و دیپلۆماسی بۆ پاراستنی مافه‌کانی گه‌لی کوردستان. بۆ ئه‌وه‌ى خواست و ئاواته‌کانی كوردستانييان بۆ داهاتوویه‌کی باشتر و پێشكه‌وتن به‌دیبهێنین، ده‌بێ بنه‌ماکانی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه، به‌هێزکردنی کولتووری يهكترقبووڵکردن، چه‌سپاندنی دیموکراسی و کاری هاوبه‌ش به گیانی بهرپرسیاريهتيی نیشتمانی پته‌و بكه‌ين. هه‌مووان، نه‌وه‌ى دواى ڕاپه‌ڕين، نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتووش ده‌بێ به پێزانين و سوودوه‌رگرتن له ڕابردوو، به بڕوا و ئومێده‌وه به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێن.
سڵاو له گيانى پاكى شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین و هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان.
هه‌ر به‌رز و شكۆدار بێت يادى ڕاپه‌ڕين.