کەشناسی: ئەگەری باران لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاترە
کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژەیداوە، ئەگەری باران لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی هەڵەبجە زیاترە بەراورد بە هەولێر و دهۆک.
بە گوێرەی پێشبینییەکان، تاوەکوو ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئاداری2025 ، بەهۆی کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای سوور ئاسمان بۆ هەورەی تەواو دەگۆڕێت.
هەروەها لە شەودا کاریگەرییەکان بۆ نمەباران دەگۆڕێت، بە تایبەت لە ناوچەکانى باشوور، ئیدارەى گەرمیان، هەڵەبجە، سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى شارەکە، بەڵام لە سنووری هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر پێشبینى باران زۆر لاوازە.
هەر بە گوێرەی پێشبینییەکان، سبەىنێ پێنجشەممە 6ی ئاداری2025 ، ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵەهەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما نزیکەی دوو پلە بەرزدەبێتەوە.
هاوکات کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە دیاری کردووە:
هەولێر : 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی :19 پلەى سیلیزى
دهۆک : 20 پلەى سیلیزى
کەرکوک :23 پلەى سیلیزى
زاخۆ :21پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران :9 پلەى سیلیزى
سۆران :18 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 5- 03 - 2025