ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكایی: واشنتن پێدانی زانیاریی هه‌واڵگریی به ئۆكرانیا ڕاگرتووه
ڕۆژنامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا پێدانی زانیاریی هه‌واڵگریی به ئۆكرانیا ڕاگرتووه؛ ڕۆژنامه‌یه‌كی دیكه‌یش ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ریكا ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ی له به‌ریتانیایش گرتووه به‌شداریی لە پێدانی زانیاریی هه‌واڵگریی به ئۆكرانیا بکات.
چوارشه‌ممه، 5ـی ئاداری 2025، ڕۆژنامه‌ی "Financial Times"، له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایی بڵاوی كرده‌وه، واشنتن سه‌رجه‌م هاوكارییه هه‌واڵگرییه‌كانی بۆ ئۆكرانیا ڕاگرتووه.
ڕۆژنامه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، واشنتن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی پێدانی زانیاریی له‌سه‌ر ئۆكرانیا ڕاگرتووه، به‌ڵام هاوكات زانیاریی له باره‌ی هه‌ر یه‌ك له ئۆكرانیا و ڕووسیا به هاوپه‌یمانه‌كانی، له نێویشیاندا به به‌ریتانیا ده‌دات.
هاوكات مایك واڵتز، ڕاوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا بە كه‌ناڵی "Fox News"ـی گوتووە، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك بۆ ئۆكرانیا ڕاده‌گرێت تا ئه‌و كاته‌ی دڵنیا ده‌بێته‌وه ئۆكرانیا پابه‌ندیی ئاشتیی ده‌بێت.