لایه‌نگرانی حەشدی شه‌عبی له خانه‌قین هێرش دەکەنە سەر پەرلەمانتارێك

له خانه‌قین لایه‌نگرانی حەشدی شه‌عبی هێرشیان کردە سەر پەرلەمانتارێكی كوردی په‌رله‌مانی عێراق.
چوارشەممە 5ـی ئاداری 2025، دوای ئەوەی قایمقامییەتی خانەقین بڕیاری ڕووخاندنی چەند دووکانێكی زیاده‌ڕۆ دەدات، ھێزێکی سەر بەحەشدی شەعبی چوونەتە خانەقین و لەگەڵ پەرلەمانتار سۆزان مەنسوور، گرژی دروست دەبێت و هێرشی دەکەنە سەر و قسە و جنێو بە شەھید حوسێن مەنسوری برای دەدەن و بەئیرھابی ناوی دەبەن.
جه‌واد فازل، قایمقامی خانەقین بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ھاتنی ھێزەکەی سەر بە حەشد، دواى بڕیارێكى قایمقامى قه‌زاى خانه‌قین دێت کە بڕیاری ڕووخاندنى ژماره‌یه‌ك دوكانى زیاده‌ڕه‌وی دەرکردووە و هێزەکەی حه‌شدى شه‌عبى خۆیان گه‌یاندووەته قه‌زاكه بۆ ڕێگریی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە و نەیان هێشت دوکانەکان بڕوخێنین.
سەبارەت بە گرژییەکانیش گوتی: دۆخەکە ئارامە و ڕۆژانی داهاتوو ئەو دوکانانە هەردەبێت بڕوخێنرێن چونکە زیادەڕۆن.