ماكرۆن: ئه‌مه‌ریكا بڕیار له چاره‌نووسی ئه‌ورووپا نادات

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌ن بۆ هه‌موو سیناریۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و بێ ئه‌مه‌ریكاش؛ ده‌شڵێت، ئه‌مه‌ریكا بڕیار له چاره‌نووسی ئه‌ورووپا نادات.
چوارشه‌ممه، 5ـی ئاداری 2025، ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند، مانه‌وه وه‌كوو ته‌ماشاكه‌رێك له‌م جیهانه‌دا كارێكی شێتانه‌یه.
ئیمانوێڵ ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وه‌كوو فه‌ره‌نسا و ئه‌ورووپا بۆ هه‌ر جۆره سیناریۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و بێ ئه‌مه‌ریكاش ئاماده‌ن.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا خوازیاری وڵاته‌كه‌ی و ئه‌ورووپاشی بۆ به‌رده‌وامی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕی. گوتیشی، ئه‌ورووپا توانای زۆری هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر ئاڵنگارییه‌كی جیهانی.
ماكرۆن به پێویستیشی زانی وڵاتانی ئه‌ورووپا خۆیان به‌رگریی له خۆیان بكه‌ن و پشت به هیچ هێزێكی دیكه نه‌به‌ستن. جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا بڕیار له چاره‌نووسی ئه‌ورووپا نادات.