نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی لە ڕێگریکردن لە گەیاندنی کۆمەکەکان بۆ غەززە دەکات
ستیڤان دۆژاریک، گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: هێشتنەوەی دەروازەکانی غەززە بە داخراوی دەرەنجامی مەترسیداری دەبێت، دەشڵێت: دانیشتووانی غەززە خۆراکی پێویستیان دەستناکەوێت، ناشتوانن پێداویستییە سەرەتاییەکانیان دابین بکەن.
گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە وڵاتان کرد، کار بکەن بۆ بەدیهێنانی ئاگرەبستبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە وڵاتان کرد، کار بکەن بۆ بەدیهێنانی ئاگربەستێکی ڕاستەقینە و کردنەوەی دەروازەکان بۆ گەیاندنی کۆمەک و یارمەتی بۆ دانیشتووانی غەززە.
چوارشەممە 5ـی ئاداری 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەو هاوکارییە مرۆییانەی بۆ کەرتی غەززە دەنێردرێن، حەماس دەستی بەسەردا دەگرێت و بۆ دروستکردنی پێویستی جەنگ بەکاری دەهێنێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، بارهەڵگرەکانی فریاگوزاریی بوونەتە داینەمۆی ئابووریی حەماس، هەروەها نیوەی بودجەی حەماس لە غەززە لە ڕێگەی ئەو بارهەڵگرانەوە بۆی دێت.