میسر..کاریکاتۆریستێکی کورد خەڵاتی ڤێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "بەهێزکردنی ئابووریی ژن"ی بردەوە

ڤێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "بەهێزکردنی ئابووریی ژن" لە دەمەنهوری لە میسر بە بەشداریی 301 هونەرمەندی کاریکاتۆریست ساز کرا.

پێنجشەممە، 6ـی ئاداری 2025، جەبار سابیر، هونەرمەندی کاریکاتۆریست، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەشداریی ڤێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "بەهێزکردنی ئابووریی ژن" لە دەمەنهوری لە میسر کرد.

ئەو هونەرمەندی کاریکاتۆریستە دەڵێت: پێشانگاکە 301 هونەرمەندی کاریکاتۆریستی پیشەگەر لە 44 وڵات تێیدا بەشدار بوون.

دەشڵێت: لەو ڤێستیڤاڵەدا تابلۆکان دەبوو گوزارشت لە تواناکانی ئابووریی ژن بکات، خەڵاتەکانیشی تایبەت بوون؛ توانیم من وەک هونەرمەندێکی کاریکاتۆریستی کوردستان، بە یەکێک لە تابلۆکان خەڵات بەدەست بهێنم.

جەبار سابیر ڕاشیگەیاند، ڤێستیڤاڵەکە تاکوو 18ـی ئادار لە میسر بەردەوامە.

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment