برۆکسل بەڵێن بە زێلینسکی دەدات تا سێ ساڵی دیکە 30 فڕۆکەی ئێف 16ـی پێبدات
گوتەبێژی حکوومەتی بەلجیکا ڕایگەیاند: تا ساڵی 2028، کە نزیکەی سێ ساڵی دیکەیە، برۆکسل 30 فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 دەداتە ئۆکرانیا، ئەوەش دوای ئەو سەردانەی کە ڤۆلۆدمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ وڵاتەکەی کرد.
ئەلیکسەندەر دی کروا، سەرۆکی بەلجیکا ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ـی ئاداری 2025، پێشوازیی لە ڤۆلۆدمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کرد، لەو دیدارەدا هەردوو سەرۆکەکە ڕێککەوتنێکیان بۆ پێدانی 30 فڕۆکەی ئێف 16 بە ئۆکرانیا ئیمزا کرد.
ڤۆلۆدمێر زێلینسکی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە، لەگەڵ دی کروا ڕێککەوتنێکی ئەمنیان کردووە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
زێلینسکی دەشڵێت: ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ بەلجیکا کرد بۆ پێدانی 30 فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 بە ئۆکرانیا، یەکەم فڕۆکەش ئەمساڵ دەگاتە وڵاتەکەمان.