منداڵێک لە سۆران له کاتی بەربانگ کەوتە نێو مەنجەڵی کفتە

لەکاتێکدا کابانی نێو ماڵی خەریکی ئامادەکردنی خوانی ئێوارە بووە، بۆ ڕووژوانی ماڵەوە، منداڵێکیان دەکەوێتە نێو مەنجەڵی خواردنەوە.
پێنجشەممە، 6ـی ئاداری 2025، د. کامەران مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: منداڵێک لە کاتی بەربانگ کەوتووهتە نێو مەنجەڵی كفته و بەشێک لە جەستەی سووتاوە، بەڵام تەندروستیی جێگیرە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆرانە.
کامەران مەلامحەممەد، گوتیشی: منداڵەکە تەمەنی سێ ساڵە و کچە، ڕێژەی سووتانی جەستەی لە 20٪ـه و پشت و ڕانەکانی سووتاوە.
بەشی ئێشکگری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران، ئهو زانیارییانەی بۆ ماڵپەڕی کوردستان24 پشڕاست کردەوە.