بەرپرسی لقی17ـی پارتی لە شنگال: کەسانێک دەیانەوێت دەست بەسەر پارێزگای نەینەوادا بگرن
بەرپرسی لقی 17ـی پارتی لە شنگال، ڕایگەیاند: هەموو چاوەکان لەسەر پارێزگای نەینەوان و کەسانێک هەن دەیانەوێت دەست بەسەر ئەو پارێزگایەدا بگرن.
پێنجشەممە، 6ـی ئاداری 2025، نازم هەرکی، بەرپرسی لقی 17ـی پارتی لە شنگال، لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی باسی ڕۆژی کوردستان24 ڕایگەیاند: پارێزگای نەینەوا عێراقێکی بچووککراوەیە و هەموو چاوەکان لەسەر ئەو پارێزگایەن، کەسانێک هەن، لە دەرەوەی پارێزگای نەینەوان، دەیانەوێت دەست بەسەر ئەو پارێزگایەدا بگرن.
نازم هەرکی، ئاماژەی بەوەکرد، پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی بە خاوەنی ئەو پارێزگایە دەزانێت، پارتی خۆی لە بەرپرسیارەتی نادزێتەوە.
بەرپرسی لقی17ـی شنگالی پارتی، باسی لەوەشکرد، پارتی و هاوپەیمانەکەی لە ئەنجوومەنی پارێزگا هەوڵیانداوە ڕێگە نەدرێت چیتر ئەو پارێزگایە لەسەر هەڵە نەڕوات، لابردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نەینەوا، بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵانە بووە، کە لە ڕابردوو ڕوویانداوە.