به‌هۆی شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی سووریا، عێراق سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته توندتر ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ زیادبوونی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا، گشت ڕێکارە ئه‌منییه‌كان له‌سنووری عێراق و سووریا توندتر كراون.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، حكوومه‌تی عێراق زنجیره‌یه‌ك ڕێکاری خۆپارێزی و باری له‌ناكاوی بەدرێژایی سنوور له‌گه‌ڵ سووریا گرتووەتە به‌ر و هێلی گه‌رمیان له‌گشت ناوچه سنوورییه‌كان كاراكراون.
سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەمنیه‌تی سنوورەکان پەیوەستە بە ستراتیژێکی گشتگیرەوە کە گرنگترین بەرەکانیشی سێ پشتێنی یەکلاکەرەوەن کە سروشتی جوگرافی و ئاڵۆزییەکانی لەبەرچاو دەگرن.
عێراق كار بۆ ئەوە دەکات سنووره‌كه‌ی لەگەڵ سوریا سەلامەت و سەقامگیر بێت بەبێ ئه‌وه‌ی هیچ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ له‌سه‌ر ئاسایشه‌كه‌ی هه‌بێت.