زێلێنسکی دوای هێرشە قورسەکانی ڕووسیا داوای ئاگربەستی ئاسمانی دەکات

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دوای هێرشە قورسە ئاسمانییەکانی ڕووسیا داوای ئاگربەستی کرد و داوای کرد بەکارهێنانی مووشەکی دوور مەودا و فڕۆکەی بێفڕکەوان ڕابگیرێت.
هەینی، 7ـی ئاداری 2025، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا جارێکی دیکە داوای ئاگربەستی لە هێزی ئاسمانی و دەریایی ئۆکرانیا دووپاتکردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ڕووسیا بە قورسی بوردومانی چەند ناوچەیەکی ئۆکرانیا کرد.
زێلێنسکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: هەنگاوەکانی یەکەم بەرەو ئاشتی ڕاستەقینە ئەوەیە، ڕووسیا ناچار بکرێت کۆتایی بەم هێرشانە بهێنێت.
زێلێنسکی داوای کرد "بەکارهێنانی مووشەکی دوور مەودا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕابگیرێت".
هێزەکانی ئۆکرانیاڕایگەیاندبوو: ڕووسیا لە کاتی هێرشی شەوانەدا بۆ سەر دامەزراوەکانی وزە لە سەرانسەری وڵات لانیکەم 58 مووشەک و 194 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تەقاندووە.
هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ئاماژەیان بەوەشکردبوو: 34 مووشەک و 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستۆتە خوارەوە، بۆ یەکەمجار فڕۆکەی میراجی فەرەنسییان بەکارهێناوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی ڕووسیا.
بڕیار وایە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، سەرۆکی ئۆکرانیا و دۆناڵد ترەمپ، لە سعوودیە کۆببنەوە و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی ئەمەی خستەروو: وڵاتەکەی لەهەر کەسێک زیاتر ئاشتی دەوێت و دەڵێت: بە دۆناڵد ترەمپمان ڕاگەیاندووە، ئۆکرانیا ئامادەیە بەپەلە کار بۆ بونیاتنانی ئاشتی بکات.