ئەکسیۆس: ئیسرائیل لە دانوستانە نهێنییەکانی نێوان ئەمەریکا و حەماس نیگەرانە
پێگەی هەواڵی ئەکسیۆس ڕایگەیاند: ئیسرائیل نیگەرانی خۆی، بەرانبەر بەو دانوستانە نهێنییانەی کە لە نێوان ئەمەریکا و حەماسدا ئەنجام دراون دەربڕیوە.
هەینی 7ـی ئاداری 2025، پێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمەریکی، لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، ڕۆن دارێمەر، وەزیری کاروباری ستراتیجیی ئیسرائیل، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئاده‌م بۆهله‌ر، به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری بارمته‌كان، جه‌ختی له نیگه‌رانییه‌كانی ته‌لئه‌ڤیڤ لە دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و حەماس کردووەتەوە.
چوارشه‌ممه، 5ـی ئاداری 2025، پێگەی هەواڵی ئه‌كسیۆس له‌سه‌ر زاری دوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ریكایی بڵاوی كرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ و نهێنیی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستیندا هه‌بووه و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی تایبه‌ت بووه به ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا به‌م دواییانه له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر چاوی به به‌رپرسانی حه‌ماس كه‌وتووه و به وردی تاوتوێی ئاگربه‌ستیان كردووه.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە 5ـی ئاداری 2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندبوو، دەبێت حەماس هەموو بارمتەکان ئازاد بکات، ئەگینا کۆتای‌یان دێت.
جەختی لەوەش کردبووەوە، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی حەماس بە یەکجاری کەرتی غەززە جێبهێڵێت.