هێزەکانی حکوومەتی نوێی سووریا دهیان عەلەوییان گوللـەباران کرد
دوای ڕاوهستانی شەڕ لە نێوان هێزەکانی حکوومەتی نوێی سووریا و چەکدارانی ڕژێمی بهشار ئەسەد، هێزەکانی سەر بە ئەحمەد شەڕع دەیان کەس لە چەکدارانی پاشماوەی ئەسەدیان گوللـەباران کرد و تەرمەکانیشیان لەسەر شەقام بەجێ هێشتووە.
هەینی 7ـی ئاداری 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێزەکانی حکوومەتی نوێی سووریا، لە لازقییە 69 عەلەوییان گوللـەباران کردووه.
ڕووداوەکە لە ڕێگەی چەند شایهتحاڵێک و گرتەڤیدیۆیهكهوه پشتڕاست کراوهتەوە، کە تەرمی دەیان کەس لەسەر شەقام و شۆستەکان بینراوە.
پێنجشەممە 6ـی ئاداری 2025، لە لازقییە شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکوومەتی نوێ سووریا و لایەنگرانی ڕژێمی پێشووی ئەسەد ڕوویدا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی شەڕەکەوە جگەلەو 69 کەسەی گولەباران کراوەن، 72 کەسی دیکەش کوژراون، کە 36ـیان لە هێزەکانی سووریا بوون، 32ـی دیکەش لە چەکدارانی سەر بە ڕژێمی پێشووی ئەسەد بوون.
بەمەش ژمارهی قوربانییان گەیشتە 141 کەس.