ئەمەریکا خزمەتگوزاری وێنەی مانگی دەست کردی بەسەر ئۆکرانیا ڕاگرتووە

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هەژماری ئۆکرانیا بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی وێنەیی مانگی دەستکردی ڕاگرتووە.

هەینی 7ـی ئاداری 2025، ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاوی کردووتەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بە شێوەیەکی کاتی خزمەتگوزاریی وێنەیی مانگی دەستکردی لەسەر ئاسمانی ئۆکرانیا ڕاگرتووە.

کۆمپانیای ماکسار، دابینکەری وێنەی مانگی دەستکردی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، حکوومەتی ئەمەریکا پارەی گرێبەستەکانی ئۆکرانیا دەدات بۆ دەستڕاگەیشتن بەو خزمەتگوزارییە، بەڵام ئێستا بەشێوەیەکی کاتی هەژمارەکانی ڕاگرتووە، دیار نییە کەی دەست پێ دەکاتەوە. هاوکات ئاماژەیداوە، ئۆکرانیا لەسەر هەژماری خۆی دەتوانێت گرێبەستەکە دڕێژ بکاتەوە.

کۆمپانیاکە ئاماژەشیداوە، ڕاگرتنی هەژماری ئۆکرانیا کاریگەری لەسەر کۆمپانیا سەتەلایتەکانی دیکەش دەبێت.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ بۆ فشار خستنە سەر ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا هاوکاریی سەربازی و هاوبەشکردنی زانیاری هەواڵگری لەسەر ئۆکرانیا ڕاگرت بوو، ڕاگرتنی خزمەتگوزاری وێنەی مانگی دەستکرد دەچێتەوە ئەو چوارچێیەوە.