لە هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا 11 کەس کوژران

بەپێی ئامارەکانی خزمەتگوزاری فریاگوزاری ئۆکرانیا، ژمارەی کوژراوانی شارۆچکەی دۆبرۆبیلیای ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەهۆی هێرشێکی ڕووسیا بەرزبووەتەوە بۆ 11 کەس.
شەممە 8ـی ئاداری 2025، خزمەتگوزاری فریاگوزاری ئۆکرانیا لەسەر تۆڕی تیلیگرام بڵاوی کردەوە،بەهۆی ئەو هێرشەی ڕووسیا کە کردیە سەر ناوەڕاستی دۆبرۆبیلیا، 11 کەس کوژراون و 30 کەسی دیکەش برینداربوون، ئەوەش لە کاتێکدا پێشتر ئۆکرانیا ڕایگەیاندبوو، نزیکەی 4 کەس بەهۆی ئەو هێرشەوە کوژرابن.