بەرپرسی پارەدارکردن و پشتیوانی لۆجیستی داعش لە سەڵاحەدین کوژرا
هەواڵگریی گشتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بەرپرسی پارەدارکردن و پشتیوانی لۆجیستی داعش لە سەڵاحەدین لە ئۆپەراسۆنێکدا کوژراوە.
شەممە 8ـی ئاداری 2025، هەواڵگریی گشتی عێراق ڕایگەیاند: بە فەرمان و سەرپەرشتی سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی، لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریدا بە هاوبەشی وەزارەتی بەرگریی، بە زانیاریی ورد، توانرا کۆتایی بە یەکێ لە مەترسیدارترین تیرۆریستی داعش لە سەڵاحەدین هێنا.
هەواڵگری گشتی عێراق ئاشکرای کردووە، ئەو تیرۆرستە داعشییەی کوژراوە، بەرپرسی پارەدارکردن و پشتیوانی لۆجیستی داعش بووە، سەرباری ئەوەی ئەندامێکی کارای هەواڵگریی داعش بووە.
هەواڵگری عێراقی ڕایگەیاندووە، ئەو تیرۆریستە کوژراوە پێشتر بە ماددەی(4) لە یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو.