تورکیا و ئوردن و سووریا و عێراق لە عەمان کۆ دەبنەوە
شاندی باڵای چوار وڵاتی ئیسلامیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەماهەنگیی نێوانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کۆ دەبنەوە.
شەممە 8ـی ئاداری 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، هەر یەکە لە شاندی باڵای تورکیا، ئوردن، سووریا و عێراق سبەی لە عەمان کۆ دەبنەوە.
پێشتر، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندبوو، بڕیارە چوار وڵاتی ئیسلامی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هاوبەش لە ناوچەکەدا یەکەم کۆبوونەوە خۆیان لە ئوردن بکەن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز، وەزیری دەرەوە و بەرگریی تورکیا و سەرۆکی دەزگای زانیارییەکانی هەرچوار وڵات بەشداردەبن.
لە کۆبوونەوەکەدا باسی پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەماهەنگیی نێوانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ڕێکخراوە تاوانکارییەکان دەکرێت.