کەشوهەوای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەینێ ڕاگەیەنرا
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند.
لەبارەی کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە، 09-03-2025ـی هەرێمی کوردستان، بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە "ئەو ناسەقامگیرییەى لەسەر کەشى بەشێک لە ناوچەکەمان هەیە، بەردەوام دەبێت و ئاسمانیی هەرێم بە گشتى نیمچە هەور دەبێت. هەروەها لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان، ئەگەرى نمە باران هەیە. سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین و گەرمیان لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ ناو بەناو بارانی بەخوڕ و کورتخایەن و هەندێ کات هەورەبرووسکەش دەبێت."
ئاماژە بـــەوەش دراوە، کەشی سبەینێ دووشەممە، 10-03-2025، "ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت. لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، ئەگەرى باران لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمی کوردستان هەیە. لە هەندێ ناوچەى شاخاوی، لێزمەبارانى کورت خایەن دەبارێت و لە شەودا کۆتاى بە کاریگەرى ئەم شەپۆلە دێت کە ماوەى چەند ڕۆژێک بوو لەسەر ناوچەکانى باشوور و باشوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم هەبوو."
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 19 پلەى سیلیزى
سلێمانى: 20 پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى
سۆران : 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى