چەکدارێک لەگەڵ پاسەوانە تایبەتەکانی کۆشکی سپی ڕووبەڕووبوەوە
کۆشکی سپی ڕایگەیاند: دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پاسەوانە تایبەتەکانی کۆشکی سپی، کەسێکی چەکدار لە نزیک کۆشکی سپی پێکرا.
یەکشەممە 9ـی ئاداری 2025، یەکەی پاسەوانە تایبەتەکانی کۆشکی سپی ڕاياگەیاند: لە باڵەخانەیەکی تەنیشت لە کۆشکی سپی، لەگەڵ کەسێکی چەکدار ڕووبەڕووبوونەتەوە، ئاشکراشی کردووە ڕۆژی پێشتر زانیارییان هەبووە کەسێکی خۆکوژ لە ویلایەتی ئیندیانا دێتە واشنتنی پایتەخت، لە درەنگانی نێوەشەویشدا بۆیان ئاشکرابوو ئۆتۆمبێلی خۆکوژەکە لە نزیک کۆشکی سپی وەستاوە، هەموو ئەو زانیارییانەی لەبارەی شێوە و ڕووخساری کەسە خۆ کوژەکە هەیان بووە، لەگەڵ ئەو کەسەی لە نزیک کۆشکی سپی بووە، وەکو یەک بوون، پاش ئەوەی ئەفسەر و پاسەوانانی کۆشکی سپیش لێی نزیکبوونەتەوە، کەسە خۆ کوژەکە لەگەڵیان ڕووبەڕوو بووەتەوە و پاسەوانەکانی کۆشکی سپیش ڕاستەخۆ تەقەیان لێکردووە.
گوتەبێژی پاسەوانە تایبەتەکانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: کەسە خۆکوژەکە بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەکی نزیک لە کۆشکی سپی بێ ئەوەی زانیاری زیاتر ئاشکرا بکات، ئەوەشیان ئاشکرا نەکرد چەند کەس لە پاسەوانە تایبەتەکانی کۆشکی سپی لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا بریندار بوون.