هەولێر.. هەر کەسێک ئۆتۆمبێل لەنێو پارک و باخچەکان ڕابگرێت پێبژاردنی بۆ دەکرێت

وێنەی ئەو ئوتۆمبێلانەی لەنێو پارک و باخچەکان ڕادەگرن
وێنەی ئەو ئوتۆمبێلانەی لەنێو پارک و باخچەکان ڕادەگرن

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر ڕایگەیاند: هەر هاووڵاتییەک ئۆتۆمبیلی لەنێو پارک و باخچەکان ڕابگرێت پێبژاردنی بۆ دەکرێت.

یەکشەممە، 9ـی ئاداری 2025، ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: دیاردەی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەنێو بەشێک لە باخچە و پارکەکان لەلایەن هاووڵاتییانەوە خەریکە دەبێتە دیاردە، هەر بۆیە لێژنەکانمان پسوولەی سەرپێچی بۆ هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە دەنووسن.

بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان، گوتیشی: پسوولەکان دەدرێنە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر و ڕاستەخۆ پێبژاردنیان بۆ دەکرێت.

ڕێبین ئەحمەد، دەربارەی ڕاگڕتنی ماتۆڕەکان، ئاماژەی بەوەکرد، لەلایەن پۆلیسی شارەوانیی و لێژنەکانمان دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

لە شاری هەولێر، جگە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان، 20 پارکی گەورە و زیاتر لە 400 باخچە و دارستانی بچووک هەن.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment