بەریتانیا لەسەر ڕووداوەکانی سووریا هاتە دەنگ

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، سەرکۆنەی ئەو کۆمەڵکووژیەی چەند ڕۆژی رابردووی سووریای کرد و گوتی: پێویستە دەسەڵاتی نوێی دیمەشق هاووڵاتییان بپارێزێت.

یەکشەممە 9ـی ئاداری 2025، ده‌یڤید لامی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی کۆمەڵکووژی عەلەوییەکانی سووریای کرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، دەڵێت: ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیی سڤیل لە سووریا کوژراون. هاوکات داوا لە دەسەڵاتی نوێی دیمەشق دەکات گیانی هاووڵاتییان بپارێزێت.

هاوکات، جەختی لە پێویستی ئاراستەیەکی دیاریکراو بۆ دادپەروەری لە سووریا کردەوە.

پێنجشەممە 6ـی ئاداری 2025، لە لازقییە شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکوومەتی نوێ سووریا و لایەنگرانی ڕژێمی پێشووی ئەسەد ڕووی دا.

هەر ئەمڕۆ، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ڕووبەڕووبوونەوەکەی کەناراوەکانی سووریا هەزار کەسی تێپەڕاند.

 
Fly Erbil Advertisment