ئێران مەرجی بۆ بەشداریکردن لە دانوستاندنی ئەتۆمی هەیە
نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئامادەن بەشداریی دانووستاندنەکان لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمەریکادا بکەن، بەو مەرجەی مەبەست لێی داماڵینی چەکی ئەتۆمی نەبێت.
یەکشەممە 9ـی ئاداری 2025، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، ئێران ئامادەیە دانوستاندن لەگەڵ ئەمەریکا لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی بکات، بە مەرجێک گفتوگۆییەکان لە بارەی توانای چەکی ئەتۆمی بێت نەوەک ڕاگرتنی.
هەروەها گوتی: ئێران بەشداریی هیچ دانوستاندنێک ناکات کە ئامانج لێی داماڵینی چەکی ئەتۆمی بێت. ئاماژەشی دا، ئەو هەوڵە پێشتر لەلایەن ئیداری بارک ئۆباما شکستی هێناوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ـی ئاداری 2025، برایان هیوز، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی ئەمەریکا، لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: "هیوادارین حکوومەتی ئێران بەرژەوەندییەکانی خەڵکەکەی و ڕژێمەکەی بخاتە سەرووی تیرۆرەوە."
هیوز، لە بارەی قۆناغی داهاتووی ئیدارەی ترەمپ بۆ چۆنییەتی مامەڵە لەگەڵ ئێران ئاماژەی داوە "دەتوانرێت لە ڕێگەی سەربازییەوە یان لە ڕێگەی دانوستان مامەڵە لەگەڵ تاران بکرێت."
ههینی، 7ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز"، ڕایگەیاند، لە بارەی ڕێککەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ناردووە.
دۆناڵد ترەمپ گوتی: لە نامەکەدا هیوام خواست کە بێن دانوستاندن لە بارەی پرسی ئەتۆمی بکەن، چونکە ئەمە تاکە ڕێگەیە کە بۆ ئێران باش بێت.
شهممه، 8ـی ئاداری 2025، عهلی خامنهیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگهیاندبوو، تاران ههرگیز بهو داواكارییانه ڕازی نابێت كه داوای ههڵوهشاندنهوهی بهرنامهی ئهتۆمی لێ دهكهن.
عهلی خامنهیی جهختی كردهوه، ناچێته ژێر بار و فشاری دانوستانی هیچ وڵاتێكی بهڵتهجی. گوتیشی، ههندێك وڵاتی خۆسەپێن سوورن لهسهر دانوستان، نهك بۆ چارهكردنی پرس و كێشهكان، بهڵكوو بۆ سهپاندنی داواكارییهكانیان.