هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، شۆفێران لە کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستەمی کارمێراکانی تیژڕەویی لە شەقامی 120 مەتری خێرا و ڕێگەی هەولێر-کەرکووک، ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: ماوەیەکە کامێراکان فلاش لێدەدەن، دڵنایی دەدەین هیچ ئۆتۆمبێلێک سزای بۆ هەژمار ناکرێت.
یەکشەممە 9ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە دا، کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستەمی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە شەقامی 120 مەتری خێرا و ڕێگەی هەولێر- کەرکووک دروست بووە .
هاتووچۆی هەولێر، دەڵێت: کامێراکانی ئەو شەقامانە فلاش لێدەدەن، بۆیە دڵنایی دەدەینە شۆفێران، هیچ ئۆتۆمبێلێک سزای بۆ هەژمار ناکرێت.
گوتیشی: تیمەکانی چاککردنەوەی کامێراکان، سەرقاڵی چارەکردنی کێشەکەن.