شاندی ئۆکرانیا و ئەمەریکا گەیشتنە سعوودیە
بڕیارە سبەی هەر یەک لە شاندی ئۆکرانیا و ئەمەریکا لەبارەی کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی کانزایی کۆببنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش هەر یەک لە سەرۆکی ئۆکرانیا و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتنە جەددەی سعوودیە.
دووشەممە 10ـی ئاداری 2025، هەر یەک لە ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و مارک روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتنە سعوودیە و بڕیارە سبەی سێشەممە کۆبوونەوە ڕێککەوتننامەی کانزایی ئیمزا بکەن.
ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، بەر لە گەشتەکەی بۆ سعوودیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس گوتی: لە جەنگیی دووەمی جیهانییەوە ئۆکرانیا ئاشتی دەوێت، دووپاتیشی دەکەینەوە ڕووسیا تاکە هۆکار بۆ بەردەوامی شەڕ.
زێلینسکی بەر لە کۆبوونە لەگەڵ شاندی ئەمەریکا، لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە کۆ دەبێتەوە.
مارک ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە گەشتبینییەوە باسی لە کۆبوونەوەکە کرد و گوتی: زۆر وەردەکاریی دیکە ماون بۆ ئەوەی کار لەسەر ڕێککەوتننامەی کانزایی نێوان واشنتن و کیێڤ بکەین.
مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشیی ئەمەریکایش لە شاندی ئەمەریکا دەبێت بۆ دانوستان لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا.
دانوستانەکانی سبەی سێشەممە 11ـی ئاداری 2025، دوای سەردانەکەی زێلێنسکی لە کۆشکی سپی لهگهڵ دۆناڵد ترهمپ، کۆبوونەوەکەی سعوودیە دەبێت یەکەم کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی ئەمەریکا و ئۆکرانیا، پێشبینی دەکرێت پێشکەوتنی بەرچاو بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا بکرێت.
هەینی 7ـی ئاداری 2025، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرنیا، پەیامێکی ڤیدۆیی بڵاو کربووەوه و تێیدا هاتبوو، لەگەڵ تیمەکەی دۆناڵد ترەمپ بە ڕژدی کار دەکەن و ئامانجەکەشیان پرۆسەی ئاشتییە و دەیانەوێت بە زووترین کات لە ئۆکرانیا ڕابگەیەندرێت.
باسی لەوەش کردبوو، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا لە سعوودییە، بۆ مەبەستی ڕاگرتنی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە و ئۆکرانیا بە تەواویی پابەندە بە ڕێبازێکی بوتییادنەرەوە.