ئیلۆن مەسک، ئێکس ڕووبەڕووی هێرشێکی ئەلیکترۆنی بووه‌تەوە

خاوەنی کۆمپانیای ئێکس ( تویتەری پێشوو) ڕایگەیاند کۆمپانیاكه‌ی هێرشی ئەلیکترۆنی لەسەره‌ و تاوەکوو ئێستاش هێرشەکان بەردەوامن.

دووشەممە 10ـی ئاداری 2025، ئیلۆن مه‌سک، خاوەنی کۆمپانیای ئێکس ڕایگەیاند، ئێکس ڕووبەڕووی هێرشێکی گەورەی ئەلیکترۆنی بووه‌تەوە.

ئیلۆن مه‌سک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕاشیگەیاندووە، ئەو هێرشانە تاوەکوو ئێستا بۆ سەر کۆمپانیاکە بەردەوامن.

ماسک ئاماژەشی دا کە ئەو هێرشانە لە ساڵی ڕابردووش لە کاتی پەخشی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ترەمپ نەیانتوانی هیچ بەڵگەیەک کۆ بکەنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەوه‌ چەندین جار سێرڤرسەکەی ڕاوستاوە و بەکارهێنەرانی نەیانتوانییوە بەکاری بهێنن.