بە تەقەی خۆشی ڕێککەوتنی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع کەسێک کوژرا و 15ـی دیکەش برینداربوون
دوای ڕێککەوتنی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا، تەقەی خۆشی خەڵکی لە حەسەکە و ڕەققە دەستی پێ‌کرد لەگەڵ ئاهەنگ گێڕان، بەهۆی تەقەی خۆشیەوە، کەسێک کوژرا و 15 کەسی دیکەش برینداربوون.
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاندووه، شه‌رع و عه‌بدی ڕێككه‌وتوون هه‌سه‌ده بخرێته ناو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانیی سووریا. هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتوون سه‌رجه‌م دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌وانه‌ش: ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز به دیمه‌شقه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، شه‌رع و عه‌بدی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی سووریا كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به پێی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت مافی هه‌موو سوورییه‌كان پارێزراو بێت له نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی و كارامه‌یی و دوور له هه‌ر پاشخانێكی ئایینی و نه‌ژادی.
له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نه له ده‌وڵه‌تی سووریا و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش مافی هاووڵاتیبوون و سه‌رجه‌م مافه ده‌ستوورییه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
له خاڵێكی دیكه‌دا بڕیار درا به ڕاگرتنی شه‌ڕ له سه‌رجه‌م خاكی سووریادا. هاوكات گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان و پاراستنیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌سته‌به‌ره بكرێت.
له خاڵی شه‌شه‌م و كۆتاییشدا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی سووریا بكرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی دیكه‌ی سه‌ر ئاسایش و یه‌كپارچیی سووریا.