هێزەکانی سووریای دیموکرات: ئۆپەراسیۆنی هاوبەشمان لەگەڵ سووپای سووریا دژی داعش دەبێت
سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند: هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ هێزەکانی سووپای سووریا ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی داعش ئەنجام دەدەن.
دووشەممە 10ـی ئاداری 2025، سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات تا ئێستاش لە دیمەشق ماوەتەوە بۆ جێبەجێکردنی میکانیزمەکانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد، هیچ ئەرکێک دژی داعش گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، بەڵکو هێزەکانی سووریای دیموکرات بە هاوبەشی هێزەکانی سووپای سووریا، ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی داعش ئەنجام دەدەن.
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاندووه، شه‌رع و عه‌بدی ڕێككه‌وتوون هه‌سه‌ده بخرێته ناو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانیی سووریا. هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتوون سه‌رجه‌م دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌وانه‌ش: ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز به دیمه‌شقه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، شه‌رع و عه‌بدی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی سووریا كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به پێی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت مافی هه‌موو سوورییه‌كان پارێزراو بێت له نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی و كارامه‌یی و دوور له هه‌ر پاشخانێكی ئایینی و نه‌ژادی.
له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نه له ده‌وڵه‌تی سووریا و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش مافی هاووڵاتیبوون و سه‌رجه‌م مافه ده‌ستوورییه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
له خاڵێكی دیكه‌دا بڕیار درا به ڕاگرتنی شه‌ڕ له سه‌رجه‌م خاكی سووریادا. هاوكات گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان و پاراستنیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌سته‌به‌ره بكرێت.
له خاڵی شه‌شه‌م و كۆتاییشدا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی سووریا بكرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی دیكه‌ی سه‌ر ئاسایش و یه‌كپارچیی سووریا.