دوو منداڵە بەیەکەوە لکاوەکەی کەرکووک چارەسەریان لە دەرەوەی وڵاتە

دوێنێ دوو منداڵ لە کەرکووک لەدایک بوون، منداڵەکان بەیەکەوە لکاون و یەک دڵ و یەک جگەریان هەیە، پزیشکەکان دەڵێن:"چارەسەریان لە دەرەوەی وڵاتە.

سۆران کامەران، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک ئاشکرای کرد، هەردوو منداڵەکە ناویان لێنراوە، یەکیان ناونراوە جەنان محەممەد، ئەوەی دیکەش ناونراوە بەرەکات محەممەد، منداڵەکان لە نەخۆشخانەی نەسری کەرکووک لەدایک بوون و تەمەنیان تەنها یەک ڕۆژە.

پزیشکەکان دەڵێن: چارەسەری ئەو منداڵە لکاوانە لە دەرەوەی وڵاتە، ئەگەری هەیە بتوانرێت بە نەشتەرگەری لە یەکتر جیا بکرێنەوە.