زەمین لەرزەیەک عێراق و تورکیا و ئێرانی هەژاند

ئاژانسی earthquake بڵاوی کردەوە، زەمین لەرزەیەکە بە گوڕی 4.8 پلەی ڕێختەر، لەسنووری نێوان عێراق و تورکیای داوە بێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە ئاشکرا بکات.

کاتژمێر 9.3ـی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی ئاداری 2025، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان هەستیان بە زەمین لەرزەیەک کرد و لە هەندێ شوێن زەنگی ئاگەدارکردنەوەش لێدرا، بەڵام ئاژانسی earthquakeـی بوومەلەرزەزانی ئاشکرای کرد، زەمین لەرزەکە لە سنووری نێوان عێراق و تورکیای داوە و گوڕەکەی 4.8 پلەی ڕێختەر بووە.

دەزگای بوومەلەرزەزانی ئێرانیش ڕایگەیاند: زەمین لەرزەیەک بە گوڕی 5.1 بە پلەی ڕێختەر، سێگۆشەی عێراق،ئێران، تورکیای هەژاندووە.