عڕاقچی: هێشتا نامەکەی ترەمپ بە دەستمان نەگەیشتووە
وڵاتێکی عەرەبی نێوەندگیرە و نامەکە دەگەیەنێت

عەباس عڕاقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە تاران و لە کۆنفرانسێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی: هێشتا نامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک ئەمەریکا بە دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران نەگەیشتووە.
هەروەها ئاشکرای کردووە، بەمنزیکانە وڵاتێکی عەرەبی نامەکەی ترەمپ ڕادەستی تاران دەکات، کە ناوەرۆکەکەی پەیوەستە بە بەرنامەی ئەتۆمی تاران.
وەزیری دەرەوەی ئێران بێ ئەوەی ناوی وڵاتەکە ئاشکرا بکات، جەختی کردووتەوە کە نامەکە لەلایەن نێردەی وڵاتێکی عەرەبییەوە ڕادەستیان دەکرێت.
هەینی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ئاشکرای کرد، بۆ ڕێککەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ناردووە.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ ئەوەی ڕایگەیاندووە،هەرگیز ڕێگە نادەن ئێران ببێنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئاماژەشیدا بوو، لە نامەکەیدا هیواخوازە لەگەڵ تاران دانوستاندن بکەن، دانووستانیشی بە تاکە ڕێگەی بەردەم ئێران ناوبردووە.
هەروەها ڕۆژی دواتر عهلی خامنهیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بەر لە خوێندەوەی ناوەرۆکی نامەکەی ترەمپ، وەڵامی دایەوە و ڕایگهیاند، تاران ههرگیز بهو داواكارییانه ڕازی نابێت كه داوای ههڵوهشاندنهوهی بهرنامهی ئهتۆمی دهكهن.
خامنهیی جهختیكردووتهوه، وڵاتەکەی ناچێته ژێر بار و فشاری دانوستانی هیچ وڵاتێكی خۆ سەپێن.