زیاتر لە 25 فەرمانبەری شارەوانی تکریت لەسەر ساختەکردنی پسولە دەستگیر کران

چوارشەممە، 12ـی ئاداری 2025، دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، 27 فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی تکریتیان لەسەر ساختەکردنی پسوولە دەستگیر کردووە.
دەستەی دەستپاکی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، "تیمێک کە پێکهاتووە لە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی سەڵاحەددین، دوای لێکۆڵینەوە و وردبینی کردن، توانیان 1650 پسولەی ساختە بۆ چاککردنەوەی ئامێرەکانی شارەوانی بۆ ساڵانی (2020-204) ئاشکرا بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، پسوولەکان لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی کڕین و وەرگرتن و وردبینی و ئەمین کۆگاکان ڕێکخراون، کە بەهۆیەوە بەپێی فەرمانی دادوەری دەستگیر کراون."
ئەوەش هاتووە، "تیمەکە دوای بەستنەوەی زانیارییەکان و وەرگرتنی شایەدحاڵەکان، جگە لە پارێزگاکانی تکریت و سامەڕا، ڕوویان لە پارێزگاکانی بەغدا و کەرکووک کردووە، بۆ ئەوەی دەست بەسەر ئەو پسولەیەدا بگرن کە گوایە لەلایەن دوکانەکانەوە دەرکراون، کە تۆمەتبارەکان لەماوەی چوار ساڵدا زیاتر لە 1400 پسوولەی ساختەیان دەرکردووە، کە بەهۆیەوە بڕە پارەیەکی زۆریان دەست کەوتووە. هەر لەبەر ئەمە دەست بەسەر مامەڵە ئەسڵییەکاندا گیرا.
دەستەی دەستپاکی باسی لەوەش کردووە، تۆمەتباران لەگەڵ ئەو بەڵگە ساختانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، ڕەوانەی دادگای سەڵاحەددین کران.