پێنتاگۆن: ڕێککەوتنی هەسەدە و هەتەشە یەکەم هەنگاوە بە ئاراستەی کۆتاییهێنان بە شەڕ

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، لەبارەی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق وەڵامی کوردستان24دەداتەوە و ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی هەسەدە و هەتەشە یەکەم هەنگاوە بە ئاراستەی کۆتاییهێنان بەشەڕ.
چوارشەممە، 12ـی ئاداری 2025، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، لەبارەی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق وەڵامی کوردستان24دەداتەوە و ڕایگەیاند: چاودێری دۆخی سووریا دەکەین و ئەرکمان لە سووریا کۆتاییهێنانە بە داعش.
پێنتاگۆن، جەختی لەوەشکردووەتەوە، پێویستە حکوومەتی سووریا بکوژانی خەڵک بە بەرپرسیار بناسێنێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەسەر زاری مارک ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، دوێنی سێشەممە، ڕایگەیاندبوو: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێشوازی لەو ڕێککەوتنە دەکات کە بەم دواییانە لە نێوان دەسەڵاتدارانی کاتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات واژۆ کراوە، بۆ یەکگرتنەوەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و یەکگرتوویی وڵاتەکە.