عەباس عراقچی: پێشوازیی لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، پێشوازیی لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەکەن و پیشنیازیشیان بۆ چارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان هەیە.
پێنجشەممە 13ـی ئاداری 2025، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "دەبێ ئەوە بسەلمێنرێت، سیاسەتی فشار سیاسەتێکی ڕاست نییە و کاریگەریی دروست ناکات." دەشڵێت: لەژێر هەر فشارێک دانووستان بکەین، واتای ئەوەیە لە بێهێزیدا دانووستان دەکەین، بەوەش هیچ دەستکەوتێکمان لەو دانووستانە نابێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، پێشوازیی لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەکەن و پێشنیازیشیان بۆ چارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان هەیە.
ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە، دوێنێ 12ـی ئاداری 2025، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاندبوو، نامەکەی سەرۆکی ئەمەریکایان بەدەست گەیشتووە و ئەمەریکا هەڕەشەی سەربازیان لێ دەکات.
عەلی خامنەیی، گوتبووی: دەتوانین وەڵامی هەڕەشەکان بدەینەوە و ئەگەر بمانەوێت دەتوانین چەکی ئەتۆمی دروست بکەین.