وەزیری تەندروستی: دوو دکتۆرە کوژراوەکانمان مرۆڤدۆستانە خزمەتیان دەکرد

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: دکتۆرە سانا کەمال و دکتۆرە سەناریا کەمال، لەگەڵ هاوپیشەکانیان دڵسۆزانە و مرۆڤدۆستانە خزمەتی نەخۆشانیان دەکرد.

هەینی 14ـی ئاداری 2025، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی دکتۆرە سانا کەمال و دکتۆرە سەناریا کەمال، لەگەڵ باوکیان مامۆستا کەمال و دایکیان مامۆستا سەباحەت کرد کە دوێنێ پێنجشەممە 13ـی ئاداری 2025 لە ڕووداوێکدا کوژران.

 وەزیری تەندروستی دەڵێت: ئەو تاوانە گەورە و دڵتەزێنە، هەموویان خەڵتانی خوێن کران، جگەلەوانەی بریندارن.

سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوە کردووە، دکتۆرە سانا کەمال لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری، پزیشکی پسپۆری ئافرەتان و لەدایکبوون بووە، سەرباری ئەوەی مامۆستای زانکۆبووە لە کۆلێژی پزیشکی، دەشڵێت: دکتۆرە سانا دۆستانە لەگەڵ هاوپیشەکانی و زۆر بەڕێکوپێکی و دڵسۆزانە کار و ئەرکەکانی پیشەیی و ئەکادیمی پێشکەش بە نەخۆشان و هاووڵاتیان و قوتابیانی پزیشکی دەکرد.

لەبارەی دکتۆرە سەناریاش دەڵێت: دکتۆرە سەناریا پزیشکی تیشک و سۆنار و قوتابی خوێندنی باڵا بووە بۆ پسۆری تیشک و سۆنار لە نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری، دۆستانە لەگەڵ هاوپیشەکانی و دڵسۆزانە و مرۆڤدۆستانە ئەرک و خزمەتەکانی بۆ نەخۆشان جێبەجێ دەکرد.

دوێنێ شەو 13ـی ئاداری 2025، ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: کەسێک لە هەولێر هاوژینەکەی و خوشکی هاوژینەکەی و خەسوو و خەزووری بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوشت،