ڕوانگەی سووری: شەرع فەرمانبەران بە 'کۆمەڵ' دەردەکات

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای ده‌كات، حكوومه‌تی نوێی سووریا زیاتر له 100 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان ده‌ركردووه؛ ده‌شڵێت، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا به "كۆمه‌ڵ" فه‌رمانبه‌ران له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌رده‌كات.
هه‌ینی، 14ـی ئاداری 2025، ڕامی عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ تایبه‌ت به كه‌ناڵی "الحرة" گوتی، ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا زیاتر له 100 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندیان له دامه‌زراوه‌كان ده‌ركردووه، له‌و كاته‌ی حكوومه‌ت ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه كه بریتییه له بوونی سه‌دان هه‌زار فه‌رمانبه‌ری "بندیوار" له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كاندا.
ڕامی عه‌بدولره‌حمان هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا پرۆسه‌یه‌كی به‌فراوانی له سه‌رجه‌م پارێزگاكان بۆ ده‌كردنی به "كۆ"ـی فه‌رمانبه‌ران ده‌ست پێكردووه.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و 100 هه‌زار كه‌سه‌ی له كاره‌كانیان ده‌ركراون، زۆربه‌یان مووچه‌ی مانگانه‌یان له 30 دۆلار پتر نییه. ده‌شڵێت، 15 هه‌زار و 80 فه‌رمانبه‌ری هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری سووری و 12 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه‌ی كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده به‌نداوه‌كان له پارێزگای لازیقییه ده‌كراون.
پێشتریش له 1ـی ئاداری 2025ـدا فه‌رمانی ده‌ركردنی سێ هه‌زار مامۆستا ده‌رچوو بوو. له‌و كاته‌ی محه‌ممه‌د سه‌كاف، وه‌زیری په‌ره‌پێدانی كارگێڕی سووریا له سه‌ره‌تای مانگی شوباتی ئه‌م ساڵدا گوتبووی سووریا ته‌نیا پێویستی به 550 بۆ 600 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر هه‌یه، واته كه‌متر له نیوه‌ی ئێستاكه‌دا كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ملیۆنێك و 300 هه‌زاره.
ڕامی عه‌بدولره‌حمان هاوكات گوتوویه‌تی، حكوومه‌تی نوێی سووریا به به‌رنامه كار ده‌كات بۆ چۆڵكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی و كه‌سانی دیكه به پاره‌ی زیاتر كه ده‌گاته 200 دۆلار بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له شوێنه‌كانیان داده‌نێت، به‌و مه‌رجه‌ی پێبه‌ندی (ئینتیما)ـیان بۆ "ده‌سته‌ی ته‌حریر شام" هه‌بێت.