ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان: زانیارییەکانی ئێمە بنەمابوون بۆ کوژرانی والییەکەی داعش

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: زانیارییەکانی ئێمە بنەمابوون بۆ کوژرانی والییەکەی داعش، بەڵام بەداخەوە لە ڕاگەیەنراوی سەرۆک وەزیرانی عێراق هیچ ئاماژەیەک بە ڕۆڵی سەرەکیی ئێمە نەدراوە.
هەینی 14ـی ئاداری 2025، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کوژرانی والی داعش لە عێراق و سووریا ڕوونکردنەوە دەدات.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، دوای چەندین ساڵ بەدواداچوون و پشتبەستن بە زانیارییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگیی لەگەڵ هاوپەیمانان و دواتر لەگەڵ هێزەکانی فیدراڵی عێراقی، جێگری خەلیفەی داعش و بەرپرسی داعش لە عێراق و سووریا بە ناوی عەبدوڵڵا مەکی موسڵیح رفیعی ناسراو بە ئەبوو خەدیجە لە چالاکییەکدا کوژرا، هەروەها ئەم کردارەش دەرخەری ڕژدی ئێمەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا.
ئەنجوومەنەکە دەڵێت: بەداخەوە لە ڕاگەیەندراوی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ‌دا هیچ ئاماژەیەک بە ڕۆڵی سەرەکیی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان نەدراوە. ئەم نادیدەگرتنەش ئاماژەیەکی باش نییە بۆ ئاسۆی هاوکاریی دامودەزگانی هەرێم و فیدراڵ.
جەخت لەوەش دەکاتەوە، دامودەزگاکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ڕۆڵی کاریگەریان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان لەم ناوچەیەدا هەبووە و هەرواش بە کارایی لەم ئەرکەی بەردەوام دەبێت.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە، باشترە حکوومەتی فیدراڵ زەمینەیەکی لەبارتری هاوکاری و هەماهەنگیی بڕەخسێنێت لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی سەرانسەری عێراق.
هه‌ینی، 14ـی ئاداری 2025، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) كوژرانی عه‌بدوڵڵا مه‌كی، والی داعش له عێراق و سووریای ڕاگه‌یاند.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كوژرانی مه‌كی ناسراو به (ئه‌بو خه‌دیجه) له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی بووه.
عه‌بدوڵڵا مه‌كی موسڵیح ڕه‌فیعی له ڕێككه‌وتی 9ـی حوزه‌یرانی 2023 له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خرایه ناو لیستی تیرۆر.