هاووڵاتییانی بەسرە دژی سەردانی وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ بەغدا خۆپیشاندانیان کرد

هاووڵاتییانی به‌سره له دژی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا بۆ عێراق و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ی هه‌ینی، 14ـی ئاداری 2025، ده‌یان هاووڵاتیی له به‌رده‌م نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه - فه‌رمانگه‌ی كونسوڵگه‌رییه‌كان له ناوچه‌ی جه‌زائیر له به‌سره، دژی سه‌ردانی ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا بۆ به‌غدا خۆپیشاندانیان كرد و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خۆپیشانده‌ران له دژی سه‌ردانه‌كه‌ی شه‌یبانی چه‌ندین دروشمیان به‌رز كرده‌وه و له دروشمه‌كانیان نووسیویانه "ناكرێت عێراق ببێته وێستگه‌یه‌ك بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ڕووی تیرۆریستان."
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 14-03-2025، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بە سەردانێکی فەرمیی ڕانەگەیەنراو، گەیشتە بەغدا.
وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و مه‌حموود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووه و دواتر کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشی له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن ساز كرد.
پێشتر شەیبانی، لەمیانی بەڕێوەچوونی لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە ئیمارات؛ ڕایگەیاندبوو، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ سەردانی عێراق پێ گەیشتووە و دەیانەوێت پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکە، بە تایبەت ئەوانەی دراوسێی سووریا‌ن، باشتر بکەن.
ئەمە دەبێتە یەکەم سەردانی بەرپرسێکی باڵای دەسەڵاتدراێتیی نوێی سووریا بۆ عێراق لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد.
پێشتر و لە ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا کۆ بووەوە.
تاوەکوو ئێستە بێجگە لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، هیچ بەرپرسێکی دیکەی باڵای عێراق سەردانی سووریای نەکردووە.