جەی دی ڤانس: سەرۆکی ئەمەریکا ئاشتی دەوێت

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، چەکی ئەتۆمی لە وڵاتانی ئەورووپای ڕۆژهەڵات جێگیر ناکەن، چونکە ئەمە نەوەی داهاتوو دەخاتە مەترسیەوە.

دەشڵێت: جۆو بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا خەریک بوو کارەساتی ئەتۆمی بهێنێتە کایەوە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستە ئاشتی دەوێت و پەیوەستە بە کاری دیپلۆماسییەوە، ئەوەی ئەو دەیکات بژاردە ڕاستەکەیە.

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ڕاشیگەیاند، من دەحەپەسێم ئەگەر دۆناڵد ترەمپ، بڕیاری ناردنی چەکی ئەتۆمی بۆ ئەورووپای ڕۆژهەڵات بدات، چونکە پێویستە ئێمە زۆر وریابین،ئەمە یاریککردنە بە ژیانی نەوەی داهاتووی مرۆڤایەتییەوە.

هەروەها گوتیشی: سەرۆک ترەمپ سەرۆکی ئاشتییە نەوەکو شەڕ. ئێمە بایدنی خەواڵوومان هەبوو کە خەریکبوو توشی پێکدادانی ئەتۆمیمان بکات، بەڵام ترەمپ تەواو جیاوازە. سەرۆکی پێشووی بەردەوام چەکی دەدایە ئۆکرانیا و وای دەکرد ڕووسەکان و ئۆکرانییەکان یەکتر لەناو ببەن، بەڵام ترەمپ بایەخ بە ڕێگەی دیپلۆماسی دەدات.