ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی زیاتر لە 200 کارمەندی دەر دەکات

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە 200 کارمەندی لە بارەگای سەرەکیی خۆی لە جنێڤ، دەر کرد، ئەو بڕیارەش دوای ئەوە دێت، ئیدارەی ترەمپ کارەکانی ئاژانسی ئەمریکای بۆ هاریکاریی نێودەوڵەتی یو ئێس ئەید ی ڕاگرت، کە 40%ی بودجەی رێکخراوەکەی دابین دەکرد.
چەند سەرچاوەیەک لە بارەگای سەرەکیی کۆچی نێودەوڵەتیەوە ئاشکرایان کردووە، بڕیارەکە نزیکەی یەک لەسەر پێنجی کارمەندەکان، واتە 20%یان دەگرێتەوە و بەهۆی ڕاگرتنی هاوکارییەکانەوە دەنێردرێنەوە ماڵەوە.
ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە 100 وڵاتی جیهان کار دەکات، هاوکاریی 175 وڵاتیش دەکات بۆ چاککردنی ڕێکارەکانی کۆچ.