سبەینێ پشووی فەرمی نییە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ لەسەرجەم دام و دەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمانبەران ئاساییە و پشوو نییە.

لە ڕوونکردنەوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هاتووە "حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆنە و یاد و ڕۆژانی پشووە فەرمییەكانی لە ساڵنامەی فەرمیی حكوومەتدا دیاری كردووە، هەربۆیە تاوەکوو پەرلەمانی كوردستان بە گوێرەی دەسەڵاتەکانی پێداچوونەوەی بۆ دەكات و بڕیاری نوێی بۆ دەر دەكات، هیچ گۆڕانكارییەك لە ساڵنامەکەدا ناكرێت و بۆنە و یاد و پشووەكان وەك خۆیان دەمێننەوە."

سبەینێ یەکشەممە، 16ی ئادار، یادی 37 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەیە و ساڵانی ڕابردووش بۆنەی ڕێزگرتن بووە لە گیانی شەهیدان و نەکراوەتە پشووی فەرمی.