ترەمپ بۆ ئێران: لە پشتگیریی حوسییەکان بەردەوام بن بهرانبهرتان نهرمی نانوێنین

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، فەرمانی بە هێزەکانی کردووە هێڕشی ئاسمانی بکەنە سەر حوسییەکانی یەمەن، هاوکات هۆشداریش دەداتە ئێران پشتگیری حووسیەکان نهكات ئهگهرنا نهرمی بهرانبهر نانوێنێت.
شەممە 15ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تروس سۆشیاڵ) نووسیویەتی: فەرمانم بە سوپای ئەمەریکا کرد هێرشێکی یەکلاکەرەوە و بەهێز بکەنە سەر حووسیەکان لە یەمەن، چونکە بە دڕێژای ئەو ماوەیە بە بەردەوامی هێرشیان کردووتە سەر کەشتی، درۆن و فرۆکەکانی ئەمەریکا.
دۆناڵد ترەمپ ڕاشیگەیاندووە: لە ئێستادا هێزەکانمان هێرشی ئاسمانی دەکەنە سەر بنکە مووشەکی و سەرکردە حوسییەکان بۆ ئەوەی کەشتی و بنکە سەربازی و ئاسمانیی سیستەمی ڕاداری ئەمەریکا بپارێزین.
هەروەها لە پەیامەکەیدا بە حوسیەکان دەڵیت: ئیوە کاتتان تەواو بووە، دەبێت هێرشەکانتان بۆ سەر ئەمەریکا بوەستێنن، ئەگەر وانەکەن، ئەوە دۆزهخ بەسەرتاندا دەهێنمەوە خوارەوە کە هەرگیز پێشتر نەتانبینیوە.
هاوکات هۆشداریش دەداتە ئێران و ڕایگەیاند، دەبێت دەستبەجێ هاوکارییەکانتان بۆ حوسیەکان بووەستێنن، مەبنە هەڕشە بۆ هاووڵاتییە ئەمەریکییەکان. وریابن ئەگەر وابکەن ئەوە ئەمەریکا بە تەواوی ئێران بە بەرپرسیار دەزانێت و لەو بارەیەوەش نەرمی نانوێنین.
دۆناڵد ترەمپ لە پەیامەکەیدا دووبارە هێرش دەکاتەوە سەر ئیدارەی بایدن و دەڵێت، وەڵامە لاوازەکانی بایدن وای لە حوسییەکان کردووە لە کۆنترۆڵ دەربچن و بەردەوام بن لە هێرشەکانیان.
هەروەها باسی لەوە کردووە، کۆتا کەشتی سەربازی ئەمەریکی کە بە ناو دەریای سووردا گەشتی کردووە چوار مانگ بەر لە ئێستابوو کە چەندین جار لەلایەن حوسییەکانەوە هێرشی کراییە سەر.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەشی داوە، حوسییەکان لەلایەن ئێرانەوە پشتگیریی دەکرێن و بە مووشەک هێرش دەکەنە سەر سوپا و بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی. کە ئەمەش مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کردووە و وایکردووە ئەمەریکا ملیاران دۆلار خهرج بکات.
هاوکات ئەمڕۆ شهممه، 15ـی ئاداری 2025، ئاژانسی "ڕۆیتهرز" ڕایگهیاند، هێزه ئاسمانی و دهریاییهكانی ئهمهریكا چهند هێرشێكیان كرده سهر بزووتنهوهی حوسییهكانی یهمهن.
ڕۆیتهرز ڕوونی كردووهتهوه، هێرشهكان چهند ناوچهیهكی یهمهنیان گرتووهتهوه و ئامانج لێی پاراستی ڕێڕهوه ئاوییه نێودهوڵهتییهكانی ناوچهكهیه.
له لای خۆیهوه بزووتنهوهكه ڕایگهیاندووه، له ئهنجامی ئهو هێرشانه نۆ كهس كوژراون و نۆی دیكهیش بریندار بوون.
لای خۆشیەوە حووسیەکان ڕایانگەیاندووە، ئەو هێڕشانە بێ وەڵام نابن.