له ماوه‌ی پێنج رۆژدا یه‌ك ملیۆن کەس تووشی كۆرۆنا بوون
هیچ ئومێدێك نییه، ژیان به‌م نزیكانه بگه‌ڕێته‌وه دۆخی پێشووی
K24- مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا ڤایرۆس له جیهان 13 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه. به‌پێی هه‌واڵێكی سی ئێن ئێن كه له به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه وه‌ریگرتووه، ته‌نیا له‌ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردوودا 1 ملیۆن كه‌س تووشبوون له جیهاندا.
په‌تاكه له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش مانگ و 15 رۆژدا، نیو ملیۆن كه‌س زیاتریشی كوشتووه، بۆیه تیدروس ئادهانووم گیبریسۆن به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت: "هیچ ئومێدێك نییه به‌م نزیكانه ژیان بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی پێشووی، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی پشتگۆێ بخرێت".
به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه له كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ژنێڤ، وتی: "ئه‌مانه‌وێت به ئاشكرا بڵێن كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی وڵاتان به ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه‌دا ده‌ڕۆن و خۆناپارێزن له‌كاتێكدا تائێستاش ڤایرۆسه‌كه دوژمنی گشتییه به پله‌ی یه‌كه‌م".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر شوێن بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان نه‌كه‌وین كه یه‌كه‌مین رێگه خۆپاراستنه، ئه‌وا تووشی كاره‌ساتی خراپتر ده‌بین".
به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان له ئێستادا له ئه‌مه‌ریكای لاتین زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون هه‌یه و به خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆلی یه‌كه‌می ڤایرۆسه‌كه‌وه.
به‌گشتی نیوه‌ی تووشبوانی جیهان له ئه‌مه‌ریكای لاتین و ئه‌مه‌ریكا-دایه و نیوه‌ی ئه‌وانه‌شی مردوون هه‌ر له‌و دوو ئهمهریكایهن.
به‌شی زۆری جیهان و به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 3 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌یسی بهكلاكهرهوهی تێدایه. واشدهبینرێت كه ژماره‌كه زیاتر بێت له‌و كاته‌ی كه شه‌پۆلی یه‌كه‌می كۆرۆنا ڤایرۆس روی تێكردن.
هه‌تا هه‌ندێك شوێن له جیهان به‌هۆی شه‌پۆلی دووه‌مه‌وه داخستنی دووه‌م جاری به‌خۆیه‌وه بینیوه، له‌وانه شاری ملبۆرن له ئوسترالیا و لیستر له ئینگلته‌را.
كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان. تا رۆژی 14ی ته‌ممووز، 13ملیۆن و 196 هه‌زار كه‌س له‌جیهان تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و زیاتر له 575 هه‌زار و 800 كه‌سیش مردوون.