سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی بەشداری ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بوون

کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ی ئاداری 2025، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوە چوو، هاوکات سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بەشداری یادەکە بوون.

 

بارەگای بارزانی، لە پەڕەی تایبەتی خۆی وێنەی ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجەی بڵاو کردووە، کە سەرۆک بارزانی لەگەڵ ستافی بارەگای بارزانی بە وەستان بەبێدەنگی، بەشداری یادی 37 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە بوون.

هەر ئەمڕۆ لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  هاوکات لەگەڵ هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە، ساتێک بە بێدەنگی وەستا.

 
 
 
 
 

ئەمڕۆ 16ی ئادار، 37 ساڵە بەسەر کیمیابارانی هەڵەبجە تێ دەپەڕێت، کە ڕژێمی بەعس لە 16ی ئاداری 2025، بە فڕۆکە بە چەند جۆرێک غازی کیمیایی، شاری هەڵەبجەی کیمیاباران کرد و بەهۆیەوە زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتیی شەهیدا و زیاتر لە 10 هەزار هاووڵاتی دیکەی بریندار بوون.