تۆمەتبارێك لە چەمچەماڵ دەستگیر كرا کە تانکەری هاووڵاتیەکی دزی بوو

یەکشەممە، 16ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیەندراوێکی بڵا وکردەوە کە تێیدا هاتووە، تۆمەتبارێک لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی چەمچەماڵ، دەستگیر کرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری لە جۆری تانكەر لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس بەدواداچوونەكانیان لەو بارەوە دەست پێ كرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت و هەروەها دەستیش بەسەر تانكەرە دزراوەكەدا گیرا."
ئاماژە بەوەش دراوە، تۆمەتبار ( س ، ج ، ع) لەدایكبووی 1997 بە ڕەگەزعەرەبە و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.