عەلی حوسێن: بەرپرسیارییەتی پارتی و یەکێتی گەورەیە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیران و بافڵ تالەبانی هەم ڕێککەوتە هەمیش مژدەیە بۆ کوردستان و هەردوولایەن بەرپرسیارییەتییەکی گەورەیان لە ئەستۆدایە.

یەکشەممە، 16ـی ئاداری 2025، عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە لەلای خەڵکی کوردستان، ڕۆژی قوربانییەکانی هەموو خەڵکی کوردستانە، یادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجەیە کە لەلایەن ڕژێمی بەعس بە چەکی کیمیایی کە هەزاران هاونیشتمانیی شەهید و بریندار بوون.

عەلی حوسێن، دەڵێت: بابەتی پشوو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باس کرا، لەبەر چەند هۆیەک بە باش نەزانرا بکرێت بە پشوو، بۆ ئەوەی ئەو یادە بە زیندوویی بمێنێتەوە. پشووەکان زیاتر بۆنەکان دەکرێت، کە بۆنەی خۆشین، بەڵام ئەو یادە یادێکی ناخۆشە، دەبێت بە زیندووی لە ناخی خەڵکی کوردستاندا بمێنێتەوە، ئەگەر بکرایە بە پشوو ئەو بیرەوەرییە کاڵ دەبۆوە و بەو شێوە بەرز ڕاناگیرێت. بەڵام دامودەزگای حکوومەت ڕێکخراوە حکوومییەکان و مەدەنی ئەگەر لە دەوام بن، هەموویان بەیەکەوە لەو کاتەی کە کیمیاباران کرا هەڵەبجە هەموویان دێنە دەرەوە و وەک ڕێزک بۆ گیانی قوربانیان.

دەشڵێت: ئەوەش پەیوەستە بە پەرلەمانی کوردستان کە بڕیار لەسەر پشووەکان دەدات.

عەلی حوسێن ڕاشیگەیاند، بەرپرسیارییەتی ئەمڕۆ خەباتی 100 ساڵەی شەهیدە سەربەرزەکانمانە، هی ئەو کەسانەیە کە بە کیمیاباران کرانە قوربانی، بەرپرسیارێتییەکی زیاتر دەکەوێتە سەر ئەستۆی ئەوان، هەم  وەکو دوو کەسایەتیی گرنگ، هەمیش وەکو پارتی و یەکێتی و لایەنە سیاسییەکانیش. بۆیە ئەرکی هەردوولایەن گەورەیە.

 
Fly Erbil Advertisment