واڵتز: پێویستە بەشێکی خاکی ئۆکرانیا وەک گەرەنتی ئەمنیی دەستی بەسەردا بگیرێت

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئەگەر هاتوو مۆسکۆ پێشنیازی ئاگربەست، کە سەرۆکی ئەمەریکا کردبووی ڕەت بکاتەوە، ئەوا بژاردەی دیکەیان دەبێت.
یەکشەممە، 16ـی ئاداری 2025، مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا گوتی: بۆ چارەسەری ئاشتییانەی ململانێکان لە ئۆکرانیا، پێویستە کیێڤ بەشێکی خاکی وڵاتەکەی لە بەرانبەر گەرەنتی ئەمنی ڕادەست بکات.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا باسی لەوە کرد، ئەگەر هاتوو مۆسکۆ پێشنیازی ئاگربەست، کە سەرۆکی ئەمەریکا کردبووی ڕەت بکاتەوە، ئەوا بژاردەی دیکەیان دەبێت.
لای خۆیەوە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا، گەشبینە بەوەی کە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، داوای کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا و یەکلاییکردنەوەی ململانێکان دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕایگەیاند: ڕووسیا هیچ نیازێکی بۆ وەستانی جەنگ نییە و بە دوای بیانوو دەگەڕێت.