کایا کالاس: یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێشوازیی له ڕێككه‌وتنی دیمه‌شق و هه‌سه‌ده ده‌كات

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌یانه‌وێت حكوومه‌تێكی گشتگیر له سووریا ببینن؛ ده‌شڵێت، پێشوازیی له ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌كه‌ن.
دووشه‌ممه، 17ـی ئاداری 2025، کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگه‌یاند، مه‌به‌ستیانه حكوومه‌تی نوێی سووریا حكوومه‌تێكی گشتگیر بێت و هه‌مووان له خۆی بگرێت.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا باسی له‌وه‌ش كرد، لایه‌نی ده‌ره‌كی هه‌یه ده‌یه‌وێت ململانێكانی نێوان سوورییه‌كان بورووژێنت. ڕوونیشی كرده‌وه، ئێران و ڕووسیا و داعش كێشه بۆ حكوومه‌تی نوێی سووریا دروست ده‌كه‌ن.
کایا کالاس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌نگاوی باشیان بڕیوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر سووریا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له پلانه‌كه‌یان بۆ ئه‌و پرسه به‌رده‌وام ده‌بن.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا گوتیشی، به وردی چاودێری ڕێكاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا ده‌كه‌ن بۆ سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌م دواییانه ده‌ستیان له توندوتیژییه‌كاندا هه‌بوو.
کالاس به پێویستیشی زانی زه‌مینه‌سازی بۆ گه‌لی سووریا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی به سیسته‌می بانكی بگات.
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاند، شه‌رع و عه‌بدی ڕێككه‌وتوون هه‌سه‌ده بخرێته ناو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانی سووریا. هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتوون سه‌رجه‌م دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌وانه‌ش ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز به دیمه‌شقه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شه‌رع و عه‌بدی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی سووریا كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به پێی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت مافی هه‌موو سوورییه‌كان پارێزراو بێت له نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی و كارامه‌یی و دوور له هه‌ر پاشخانێكی ئایینی و نه‌ژادی.
له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نه له ده‌وڵه‌تی سووریا و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش مافی هاووڵاتیبوون و سه‌رجه‌م مافه ده‌ستوورییه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
له خاڵێكی دیكه‌دا بڕیار درا به ڕاگرتنی شه‌ڕ له سه‌رجه‌م خاكی سووریادا. هاوكات گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سووریا بۆ وڵاته‌كه‌یان و پاراستنیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌سته‌به‌ره بكرێت.
له خاڵی شه‌شه‌م و كۆتاییشدا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی سووریای بكرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی دیكه‌ی سه‌ر ئاسایش و یه‌كپارچیی سووریا.